گەورە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی چیلی پاداشتی یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان دەکەن لەو کاتەی توانیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوتن تۆمار بکەن ،
لە هەواڵێک ـدا ئەوە ڕون کراوەتەوە کە هەر یاریزانێک بڕی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت ئەگەر هاتو توانیان شکست بە هەڵبژاردەی تانگۆ بهێنن ، بەڵام ئەگەر بەرامبەر بوون ئەوا ١٥٠ هەزار دۆلار وەردەگرن ،
بۆ دەستەی ڕاهێنەرانیش بڕی ٨٠٠ هەزار دۆلار ئامادە کراوە لە کاتی سەرکەوتن .
جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:١٠ خوولەک بەکاتی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی چێلی و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠١٤ بەیەک دەگەن لە ووڵاتی ئەرجەنتین .
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|دو شنبهبرچسب:,|